کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانییه‌ی چالاكانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

به‌یانییه‌ی چالاكانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی

 

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم و هه‌ڕه‌شه‌كانی سپای پاسداران بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر مقەڕی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان، پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ بۆ چه‌ندین كونسوولگه‌ری وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ نێردراوه‌ و تێیدا وێڕای ئیدانه‌كردنی كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” و خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ربڕیوه‌. هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌ توندی مه‌حكووم كراوه‌ و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موو گه‌لانی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ و سه‌ركوت، كوشتنی كۆڵبه‌ران و سووختبه‌ران، حیجابی زۆره‌ملێ، هه‌ژاری و بێكاری، تیرۆر و ئێعدام له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری پشتیوانی ده‌كه‌ن.