ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئه‌نجامی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئۆستانی نه‌نگه‌رهار له ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٥ كه‌س له‌وانه منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه كه كاروانێكی هه‌ڵگری كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای زانیاریی ئه‌فغانستانی له ئۆستانی نه‌نگه‌رهار كردبووه ئامانج، ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی تاڵبان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.