کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیان له‌ ئامریكا، سویس و به‌ریتانیا

خۆپێشاندانی ئێرانیان له‌ ئامریكا، سویس و به‌ریتانیا 1

كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی سویس، ئامریكا و به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی شاری نیۆیۆرگ له‌ پاركیمه‌نهه‌ته‌نكۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس به‌ مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ربڕی و ئێرانیان له‌ شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم به‌ڕێوه‌برد وخوازیاری پشتویانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.