ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ١٤ هاووڵاتی دیكه له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا عه‌لبدۆلڕه‌زایی” خوێندكاری زانكۆی هونه‌ری تاران، “ڕۆسته‌م ئیبراهیمی” خه‌ڵكی كامیاران، “ئه‌سعه‌د ڕه‌زایی” خه‌ڵكی سه‌راو قامیشی سنه و “مازیار نامی” پاڵه‌وانی زۆرانبازی شاری سنه، “عه‌لیڕه‌زا سوهرابی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان، “په‌ری خدری” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بانه، “ئازاد به‌هرامی“، “ئامانج شۆجاعی” و “ئه‌میر ڕه‌نجبه‌ری” خه‌ڵكی شاری پاوه، “عیسا هادی زاده” و كچه‌كه‌ی به‌ناوی “نیگار هادی زاده” خه‌ڵكی خۆی، “عه‌زیز وه‌یسی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، “ئه‌میر محه‌ممه‌د به‌یغاله” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی ئاستارا و “میهران ڕه‌زمان” خوێندكاری گرافیكی زانكۆی ڕه‌جایی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازارنه‌ته‌وه.