ڕێكخراوه‌ی لیبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێكخستنی كه‌مپه‌ینێك به‌ناوی “دادخوازی” كوشتنی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌توندی ئیدانه كرد.
ئه‌و كه‌مپه‌ینه داوا له ڕێبه‌رانی جیهان ده‌كات تا گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ناڕازی چڕتر بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا كه میكانیزمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزراوبوونی به‌رپرسانی ڕژیم به‌هۆی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه، بدۆزێته‌وه.