له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ١٩ هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆیان له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری سنه “هادی ڕه‌حمه‌تی” خه‌ڵكی گوندی “گه‌لێن“، “فه‌رزانه میرفه‌ردی” خوێندكاری زانكۆی ئازادی یاسووج و “واران محه‌ممه‌د نیژاد” خوێندكاری زانكۆی هونه‌ری زانكۆی یه‌زد و ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی “نۆژین“، له‌شاری مهاباد “چالاك سواره“، “ئیبراهیم سواره“، “شاهڕۆخ مووسازاده” و “سمكۆ و سامان خوالی“، “له شاری سه‌قز “میلاد خالدی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، “له شاری بۆكان “ئیدریس مامه” و “یێهنام فه‌یزی پوور” خوێندكاری كامپیۆتری زانكۆی كه‌ره‌ج، له شاری شنۆ “فه‌ردین به‌برزاد” و “فه‌رعان ئابیاری“، له پیرانشار “ئارام خالدی” و “هیوا محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “پسوه“، له‌شاری نه‌غه‌ده “سه‌لیم پیشداد” خه‌ڵكی گوندی “قاڕنێ“، له‌شاری هه‌مه‌دان “محه‌ممه‌د ئیبراهیم كه‌ریم به‌خش” خوێندكاری زانكۆی بووعه‌لی، له‌شاری تاران “ئه‌حمه‌د ئیسمی” خوێندكاری زانستی سیاسی زانكۆی تاران و له شاری ئیسفه‌هان “ئیره‌ج تۆبه‌ییها” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی نه‌جه‌ف ئاوا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕ ژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.