به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی دوو منداڵی ئه‌فغانستانی له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و دوو كه‌سه بریتیه له “محه‌ممه‌د ڕه‌زا سه‌روه‌ری” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه و “ستاره تاجیك” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه به هۆی زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكردووه و له كه‌متر میدیایه‌كدا باسیان كراوه.