ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌هۆی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران ڕێككه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به فه‌رمی پێشنووسی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌یسه‌پێنن واژۆ ده‌كه‌ن. “ئۆرزۆلا فوندێرلاین” سه‌رۆی یه‌كیه‌تی ئۆرووپایش پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئۆرووپا گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ركوتی خه‌ڵكدا، بسه‌پێنێت.