ڕۆژی چوارشه‌ممه‌٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، 12 چالاكی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی ئاسایی له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بۆكان، دێولان و كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری سه‌قز “سیروان ئه‌رده‌ڵان”، “فه‌رزاد ئه‌حمه‌دی”، “گۆران ئه‌حمه‌دی” و “عیرفان عه‌بدی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران، له شاری بۆكان “ئازاد لوتفی”، له شاری دێولان “خالید ئه‌میری”، له‌شاری دێولان خوێندكارێكی مه‌دره‌سه به‌ناوی “سارۆ مورادی”، له شاری سنه “سیروان عه‌زیزی”، “ڕز گار ناسر”، “ڕه‌زا شه‌ریفه” چالاكی سنفی موعه‌لیمان، “سوعدان ئه‌حمه‌دنیژاد” چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی ئابادان و له شاری كرماشان چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “سارا به‌رزگه‌ر” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.