ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چوار چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم “مه‌جید دوڕی” چالاكی سیاسی و خوێندكاری پێشوو و “كامبیز نه‌ورووز زاده” چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسته‌وه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ئاره‌ش سادقی چالاكی ناسراوی سیاسیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه