به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له‌سنووری “كانی خودا“ی پیرانشار ده‌ستڕێژی گولله‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “میكاییل تاڵانه” گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “میكاییل” خێزانداره و ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌راسه‌ری ئێران، هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كۆڵبه‌ران له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و تا ئێستا لانیكه‌م ١٠ كوڵبهر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراو و برینداربوون، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی “شه‌هرام واسڵی” خه‌ڵكی شاری بانه به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدابوو.