کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شه‌ش هاووڵاتی له‌ شاره‌ جیاجیاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شه‌ش هاووڵاتی له‌ شاره‌ جیاجیاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ش هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی دێولان، سنه‌، ئیلام، سه‌قز و مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاری سه‌قز “زانیار حسێن زاده‌“، “له‌ شاری سنه‌ “پووریا په‌رهیزكار“، “له‌ شاری مهاباد “ئه‌حمه‌د ئازه‌رپیرا“، له‌ شاری ئیلام “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” و له‌ شاری دێولان قوتابییه‌ك به‌ناوی “سۆران موباره‌كی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌كراون.