وەزارەتى بەرگرى ئۆکراین ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامى ئەو هێرشە موشەکی و په‌هبادییه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو كه ڕووسیا کردییە سەر چەند ناوچەیەکى وڵاتەکەمان، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسى دیکەش برینداربوون.
به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو ڕووسیا لەڕێگەى ٧٥ موشەکەوە بۆردومانى چەند ناوچەیەکى دەوروبەرى کۆشکى سەرۆکایەتى ئۆکراینى لە شارى کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە کر كه به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له هێرشێكی دیكه‌ی په‌هبادی بۆ سه‌ر شاری زاپڕۆژیا ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو.