بهپێی ڕاپۆرتهكان، یەکێک لە خۆپیشاندرانی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئیسماعیل دزوار” کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەی سەختی هێزەکانی ڕژیم، گیانی لەدەستداوه.
بهپێی زانیارییهكان، کاتژمێر ٢٣ی شەوی یەکشەممە، ١٧ی مانگی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کە جلوبەرگی ئاساییان لەبەردابووە،تەرمی “ئیسماعیل دزوار“یان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی شیفای سەقز گواستووەتەوە. بهوتهی یهكێك له كارمهندانی نهخۆشخانهی شیفای سهقز، ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەی سەختەوە گیانی لەدەستداوە و ئاسەواری شینبوونەوە و شکان بە جەستەیەوە، بەتایبەتی لەسەر سینگی دیاربووە. ئهو سهرچاوه ههروهها وتی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ساڵۆنی ڕادیۆلۆژی نەخۆشخانە و لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەكه وتوویانە، کە هۆکاری مردنی “ئیسماعیل” بە ڕووداوی هاتووچۆ بنووسن، کە کاربەدەستانی نەخۆشخانە بەتوندی ڕەدیان کردووەتەوە“