ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له شاری ڕه‌شت ڕایانگه‌یاند كه له ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی ڕه‌شت دا ٣٠ به‌ندكراو گیانیان به‌ختكردووه و ١٠ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیمیش كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای گیانبه‌ختكردنی ٣٠ به‌ندكراو و كوژرانی ١٠ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم، چه‌ندین زیندانیش باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌شت دا به‌سته‌ری كراون،هه‌روه‌ها له به‌ندی ژنانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ش هه‌واڵێكی پشتڕاست نه‌كراو هه‌یه كه ده‌ڵێت: به‌ندكراوێكی ژن گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند زیندانیش هه‌ڵهاتوون. شایانی باسه كه ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووتی شه‌ش زیندانی سیاسی ئه‌و زیندانه به‌ناوه‌كانی “حه‌مید ڕه‌زا پیلته‌ن“، “حامید تووماری“، “حه‌سه‌ن قولی زاده“، “جه‌مشید جه‌مشید نیژاد“، “مێهرداد عهمووپوور” و “مه‌جید ڕه‌زایی” هۆشداری ده‌ده‌نه به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی ڕژیم.
