ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕیاگه‌یاند: پۆلیسی ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی و حه‌وت به‌رپرسی سیاسی و ئه‌منییه‌تی ڕژیمی خستۆته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به چه‌ند ده‌یه سه‌ركوتی ژنان له شوێنه گشتیه‌كان كراوه و وتراوه كه ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ته‌واوی ئه‌و ڕێكخراوه دڕنده‌یه و هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د ڕۆسته‌می چشمهگهچی” سه‌رۆكی گه‌شتی ئێرشاد و “حاج ئه‌حمه‌د میرزایی” سه‌رۆكی به‌شی تارانی ئه‌و ناوه‌نده گه‌مارۆیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.