ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی“ و “مه‌سعوود نیكخواه” دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی ئێران و كوردستان بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به بڕیاری دادیاری لقی ٢ی دادسه‌رای ٣٣ی تاران، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” بۆ زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه. “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران و ئه‌ندانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان– مه‌ریوان، ڕۆژی ١٦ی ئه‌م مانگه كاتژمێر ٧ی به‌یانی له‌گه‌ڵ شكاندنی شیشه‌ی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، هه‌روه‌ها “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ركرا. شایانی باسه كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ماڵه‌وه نه‌بووه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.