کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندان له‌ بولیوی

تداوم تظاهرات اعتراضی در بولیوی1

تداوم تظاهرات اعتراضی در بولیوی1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جارێكی دیكه‌ خه‌ڵكی بولیوی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گوڕینی له‌نا خافڵی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و سه‌ركه‌وتن مورالس هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

ناڕازییان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی  ڕابردوودا تا ئێستا، به‌ دوای گوڕینی له‌نا خافڵی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه،‌ و هه‌روه‌ها دواكه‌وتن له‌ ڕه‌وتی ژماردنی ده‌نگه‌كان له‌ شاره‌كانی سه‌ره‌كی بولیوی خۆپیشاندانیان ده‌ست پێ كرد. كۆتایی ژماردنی زیاتر له‌ ٩٨ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان نیشان ده‌دات كه‌ مورالس ٤٦.٧٧ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها ١٠ له‌سه‌د زیاتر له‌ نزیكترین ركابه‌ره‌كێ ده‌نگی زۆرتری به‌ده‌ست هێناوه‌. ناڕازییان، ده‌وڵه‌تی بولیوییان به‌ فێڵبازی و سه‌رپێچی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری تومه‌تبار كرد.