ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سەدان کەس لە مامۆستایان و ئیمامانى نوێژى هەینى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، پشتیوانى خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و ڕیفاه ده‌ربڕی.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌ی مامۆستایانی ئایینی دا هاتووه، لە ڕاستى کوژرانى “ژینا ئەمینى“، کچى مەزڵوومى کورد لە غوربەت، ئەویش بە دەستى پۆلیسى گەشتى ئیرشاد، چەخماخەیەک بوو لە ئەنبارى بارووتى نێوخۆیی دەیان ملیۆن ئێرانى ناڕازى لە سیاسەتەکانى دەسەڵات” و هەڵاواردن، گەندەڵى، دزی، خراپى کارگێڕى، دیکتاتۆریەت، تەنیا بەشێکە لە بەرهەمى حاکمیەتى نیزامى ئاخوندى لە ئێران. مامۆستایانی ئایینی ئاماژه‌یان به سه‌ركه‌تی دڕندانه‌ی خوپێشانده‌ران له سه‌راسه‌ری ئێران كردووه و ده‌ڵێن: به كام پاساو ئه‌و هه‌موو كه‌سه بێتاوانه وه‌ها بێ به‌زه‌یانه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن؟