بەیانی ڕۆژی یهكشهممه ١٧ی مانگی ڕهزبهر، لەماڵێكدا لە گەڕەكی چوارباخی سلێمانی بەهۆی بهرقگرتووییهوه چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا.
به وتهی پۆلیسی سلێمانی، دوای گەیشتنی تیمەكانى پۆلیس و ئاسایشى پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و دەركەوت، كە هەرچوار قوربانییەكە كه پێكهاتبوون له باوك و دایك و دوو منداڵی كوڕ و كچ بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.