ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزه ئینتزامییه‌كان له شاری “قه‌لعه گه‌نج” درایه به‌ر ده‌ستڕێژی كولله و كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ژنێك كه پاشناوه‌كه‌ی “ده‌ستجردی“یه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی “قه‌لعه گه‌نج“ی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ده‌خرێته ژێر گوشار كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بگرێت، به‌ڵام ناوبراو وڵامی ڕه‌ت ئه‌داته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی ڕژیمه‌وه هه‌ڕشه‌ی كوشتن له منداڵه‌كه‌ی ده‌كرێت و له كۆتاییدا ته‌قه‌ی له خۆی ده‌كرێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.