کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی حه‌وت چالاكی خوێندكاری و كرێكاری له‌ تاران، قوم و مه‌شهه‌د

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی حه‌وت چالاكی خوێندكاری و كرێكاری له‌ تاران، قوم

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌وت چالاكی كرێكاری و خوێندكاری زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دوو چالاكی كرێكاری شاری تارانیان به‌ناوه‌كانیئه‌سعه‌د مێفتاحیوپه‌یمان سالمده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو خوێندكارێكی زانكۆی تاران به‌ناویمحه‌ممه‌د غوڵام زاده‌له‌ گرتووخانه‌ی زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ زیندانی فه‌شافوویه‌ گوازرایه‌وه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژی چوار چالاكی خوێندكاری زانكۆكانی فرده‌وسی مه‌شهه‌د، علووم پزیشكی قوم و په‌یام نووری شاری قودسیان به‌ناوه‌كانیمحه‌ممه‌د ڕه‌زا كه‌ریمیان،ئێحسان یووسفیومحه‌ممه‌د حسێنیومحه‌ممه‌د جه‌واد ته‌ربیه‌ت كووهیده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.