ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕانسه و دۆستانیان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕانسه و دۆستانیان له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سیدا له شاری پاریس سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌توندی موحكووم كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به خامنه‌یی پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.