رۆژی شەممە 16ی مانگی ڕەزبەر، دوو کرێکار به ناوەکانی “هێمن جام سەحەر” و “جەبار دژئاهەنگ” خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکیش بەناوی “یوونس جام سەحەر“، ژاراوی بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو سێ هاووڵاتییە کرێکاری وەرزی بوون و له‌كاتی كاركردن لە گوندی “گوڵچێر“ی مەریوان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كاربوون، “یوونس” و “هێمن” باوک و کوڕ و خەڵکی گوندی “گەوێڵە“ن و “جەبار دژئاهەنگ” خەڵکی گوندی “گلە“یه و سه‌رجه‌میان دانیشتووی مەریوانن. شایانی باسه كه “یوونس جام سەحەر“، بەهۆی ڕێژەی زۆری ژاراویبوونەکەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە و ئاستی وشیاریی به ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه.