ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خوێندكاران له‌شاره‌كانی ئێزمیر و مانیسا و ١٣ خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٣ خوێندكاره پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران گوازراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی “چانكایا” له ئێزمیر. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و خوێندكارانه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركیه له‌ئاست دۆلاری ئا‌مریكا، دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته تێكچووه و به‌رده‌وام خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
