کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس

استمرار گردهمایی کارگران حمل ونقل

استمرار گردهمایی کارگران حمل ونقل

كرێكارانی گواستنه‌وه‌ی خه‌لیجی فارس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئیسلام شار كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین به‌نێر كه‌ داخوازییه‌كانیان له‌سه‌ری نووسرابوو، له‌ئاست بارودۆخی شیركه‌ت به‌دوای سپێردرانی به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ناڕازیین و هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌م شیركه‌ته‌ كه‌ له‌ مانگی گوڵانی ساڵی ٩٥وه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت سپێردراوه‌ هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاره‌كانی به‌ ته‌ئخیره‌وه‌ په‌رداخت كردووه‌ و ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرن.