فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی توركیه ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چیایی “حەساری سەکران“ی سه‌ر به ناوچه‌ی باڵەکایەتی كه شوێنی هاوینه هه‌واری ئاژه‌ڵداران بووه بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی توركیه بۆردومانی کوێستانی “سەرشێخان” و “وارشێخان” و دۆڵی “پێوێزه“ی سه‌ر به ناوچه‌ی باڵەکایەتی کردووه، کە ناوچەیەکی کوێستانییە و دەیان ماڵی ئاژەڵدار و جوتیاری تێدا ده‌ژیت. شایانی باسه كه فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا زۆربەی ئەو شوێنانەی بۆردومانی دەکەن، ناوچەی ئاوەدانی و شوێنی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانه و هیچ گه‌ریلایه‌كی “پ.ك.ك“ی تێدا نییه.