شەوی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانی عێراقدا، فه‌رمانده‌یه‌كی داعش و دوو ئه‌ندانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستیه کوژران.
به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، پاش وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد لەسەر گرووپێكی داعش له ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك، فه‌رمانده‌یه‌كی داعش به‌ناوی “ئه‌بوو مسته‌فا” و دوو ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگیەكانی عێراقدا كرانە ئامانج و له‌ناو چوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو له‌گه‌ڵ دوو تیرۆریستی دیكه له توونێلێك له ڕۆژئاوای كه‌ركووك خۆیان حه‌شار دابوو.