ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چه‌پگه‌راكان و فێمێنیسته‌كانی توركیا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌به‌رده‌م بینانی دادگوسته‌ری ئیستانبوول كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه پێكهاتبوون له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێران و توركیا، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” و قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دژبه به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، ناڕازیان هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توندیان له ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا گرت كه له ئاست سه‌ركوت و كوشتنی خۆپێشانده‌ران بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.