ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ٢٠ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌كدا كه بۆ “جۆ بایدن” سه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكایان نارد داوایانكردووه كه هه‌ڵوێستی كرده‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بگرێته به‌ر.
له نامه‌ی ئه‌و ٢٠ ڕێكخراوه ئاماژه به ڕێژه‌ی به‌رچاوی گیانبه‌ختكردووان و برینداره‌كانی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران كراوه و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كردووه. هه‌روه‌ها داوا له ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كراوه كه پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بكه‌ن و داواش له كۆمیساریای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كراوه كه كۆمه‌ڵكوژكردنی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه وه‌كوو جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بناسێنێت.