ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا یه‌ك ڕۆژ ده‌رمیان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان درێژه‌ی بووه و له‌ئاست بارودۆخی كاریان نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه ده‌ڵێن: ماوه‌یه‌كی زۆره كارفه‌رما به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئه‌وان خوازیاری ڕوون بوونه‌وه بارودۆخی كاریانن. هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته‌ن. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی كێشه‌كانیان به‌دوای سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه و هه‌ر بۆیه گرینگ‌ترین خواستیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته‌ن.