ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ناوچه‌ی “داڵبهندین“ی سه‌ر به به‌لووچستانی شه‌رقی له وڵاتی پاكستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی به‌لووچ له شاری زاهیدان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووداوی ده‌سڕێژی گولله بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانیان له به‌رده‌م مزگه‌وتی مه‌كی له شاری زاهیدان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.