ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به مه‌به‌ستی ئیدانه كردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران حه‌وت به‌رپرسی باڵای ڕژیمی له‌وانه “ئه‌حمه‌د وه‌حیدی” وه‌زیری كیشوه‌ر و “عیسا زار‌ع پوور” وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیه‌وه.
به‌وته‌ی جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا، ئه‌و وڵاته پچڕانی ئه‌نته‌رنێت و درێژه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئیدانه ده‌كات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و جه‌نایه‌تانه بووه ده‌كرێنه ئاوانج. “حسێن ساجدی نیا” جێگری به‌شی عه‌مه‌لیاتی هێزه ئینتزامییه‌كان، “یه‌دۆڵڵا جه‌وانی” جێگری سیاسی سپای پاسداران، “وه‌حید مه‌جید” سه‌رۆكی پۆلیسی فه‌تا، “حسێن ڕه‌حیمی” سه‌رۆكی پۆلیسی تاران، “حسێن نه‌جات” جێگری قه‌رارگاهی ساره‌ڵڵا، له‌و كه‌سانه‌ن كه خراونه‌ته لیستی گه‌مارۆكانی ئامریكاوه.