کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم 22 هاووڵاتی دیكه‌یان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم باوكی گیا‌نبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادیئه‌میر حسێن به‌ساتییان به‌ناویغوڵام و دوو خوێندكاری دیكه‌ی خه‌ڵكی كرماشانیان به‌ناوه‌كانیشه‌كیبا هووشیاروعه‌لی ڕووزیده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌، له‌شاری سه‌قزیشعادڵ كه‌ریمیان،مادیح فه‌دایی،خالد جه‌ڕابی،هاوڕێ محه‌ممه‌دیانی،حسێن نه‌سرۆڵڵاهی،عێززه‌تۆڵڵا شێخی،ڕه‌زا ئیتانلوووئاروین مورادیله‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره‌، له‌شاری خۆڕه‌م ئاواقاسم فازڵی نیابه‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌ی چاودێری مافی مرۆڤ، له‌شاری پاوه‌ئایدا ده‌رویشی، له‌شاری نه‌غه‌ده‌كامران خزری نژادوسه‌لیم پیشداد، له‌شاری تارانسه‌عید و عه‌لی شیرزاد، له‌شاری سنه‌موختار كه‌ریمیوحسێن تاهریان، له‌شاری بوكانشۆڕش میرانیو له‌شاری دێولانئه‌مجه‌د به‌خیتاری،سه‌نعان خالدیانوئۆمید موحێبی زاده‌له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.