كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر“ی یه‌زد كه له شارستانی “مه‌یبۆد” هه‌ڵكه‌وتووه، وێڕای په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، داخرا و ١٣٠٠ كرێكار بێكاركران.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه، ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی دامه‌زراوه و توانای دابینكردنی ماده سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نییه و كێشه‌ی كه‌می دارایی هه‌یه و هۆكاری داخرانی كارخانه‌كه، هاوكاری نه‌كردنی بانكه‌كان بۆ پێدانی وام به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماده‌ی ئهوهڵیهیه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهات و كێشه‌ی ماڵی بووه‌ته هۆكاری په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران و له ئێستا دا ئه‌و كارخانه‌یه پێویستی به ١٢ ملیارد تمه‌ن یارممهتی ماڵی هه‌یه.