“سپیده قولیان“، “هه‌ستی ئه‌میری” و “مه‌لیحه جه‌عفه‌ری” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خوێندكارانی زانكۆ و ئیدانه‌كردنی سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان، له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین مانیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه سیاسیه به‌شێوه‌ی ته‌واو وه‌خت له نێو به‌ند مان ده‌گرن و دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشم به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌راسه‌تی زیندانی ئێڤین به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئه‌و مانگرتنه هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری داون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و ڕاگیرانیان له به‌شی فه‌رهه‌نگی زیندان كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی برا و خۆشه‌كانمان ده‌بین.