سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سونقه‌ڕی سه‌ر به ئوستانی كرماشان كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و گیانیان به‌ختكردووه بریتیه له: “محه‌ممه‌د زارعی“، “عه‌لی ڕه‌زا فه‌تحی” و “ڕووزبه خادمیان“.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د زارعی” له به‌رواری ٣٠ی مانگی خه‌رمانان و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی “باقر ئاوا“ی سه‌ر به شارستانی قه‌رچه‌ك به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی به شێوه‌ی نهێنی له گوندی “دێ بۆنه“ی سونقوڕ نێژراوه، هه‌روه‌ها “عه‌لی ڕه‌زا فه‌تحی” ڕۆژی ٣٠ی مانگی خه‌رمانان و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شارۆچكه‌ی ئه‌لوه‌ندی قه‌زوێن به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه و “ڕووزبه خادمیان” له هه‌مان ڕۆژدا له شارۆچكه‌ی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی سه‌كینه‌ی ئه‌و شاره نێژراوه.