ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر له هه‌زار هونه‌رمه‌ند و سینماگهری فه‌ڕانسه و ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، دروشمی خه‌ڵكی ئێران ئه‌مڕۆ “ژن، ژیان، ئازادی“یه كه ده‌بێ هه‌موو جیهان گوێی لێ بگرێت و پشتیوانی له ژنان و پیاوانی ئازایخوازی ئێران بكه‌ن تاكوو سه‌رده‌می سه‌ركوت كۆتایی پێ بێت و سه‌رده‌مێكی نوێ له ئێران ده‌ست پێ بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه سێ كه‌سایه‌تی ناسراو كه ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه بریتین له “ئالیس دییۆپ“، “ژوولیێت بینۆش” و “ماریۆن كوتیار“. هه‌روه‌ها ٦٠٠ كه‌سایه‌تی هونه‌ری ئاڵمان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی، له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه ئازایه‌تی و بوێری ئێوه ده‌بینین و ده‌نگی ئازادیخوازیتان ده‌بیسین و پێشتیوانیتان لێده‌كه‌ین. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی بهیاننامهكهیان واژۆ كردووه بریتین له: “ئیریس بێربن“، “كاڕۆلین ئێمكه“، “ئه‌لكساندرا ماریا لارا“، “ئۆلڕیش ماتز” و “یاسه‌مین ته‌باته‌بایی” ئه‌كته‌ری ئێرانی دانیشتووی ئاڵمان.