کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە گەڕەکی بەختیاریی له شاری سلێمانی، تەقە لە (ناگەهان ئاكارسەل) كچه چالاكوانی “پ.ك.ك” کرا و گیانی له‌ده‌ستدا، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئۆتۆمبێلێك له ناوچه‌ی “شارباژێر” له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و یه‌كێكیان بریندار و ئه‌وی تریان ڕزگاری بووه.
به‌وته‌ی پۆلیسی سلێمانی، “ناگەهان” كه خه‌ڵكی شاری قوونیه‌ی باكووری كوردستانه به ١١ فیشه‌ك له پشته‌وه كراوه‌ته ئامانج و ته‌رمه‌كه‌ی رەوانەی پزیشکی داد کراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە ده‌ستیپێكردووه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌ی “شارباژێڕ“، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، دوو ئەندامی پەکەکەی تێدابوو و روداوەکە له‌نزیک ناحییەی “زەلان” ڕوویداوه و یەکێک لە سەرنشینەکان ڕزگاری بوەو و یەکێکیان بریندارە.