ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كامیۆندارانی سنووری مێهران له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خۆپێشانده‌رانی ئێرانی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی بانگهێشتێك كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، كامیۆندارانی ڕۆژئاوای ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ستیان دایه مانگرتن و كامیۆندارانی سنووری مێهرانیش ماوه‌ی سێ ڕۆژه په‌یوه‌ستی ئه‌و ماگرتنه بوون و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بێ شه‌رت و مه‌رج ئازادبكرێن و ڕژیمی ئیسلامی كۆتایی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی دژبه ژنان بێنێت.