به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم سه‌ردانی باشگا وه‌رزشیه‌كانیان كردووه و هه‌وڵیان داوه وه‌رزشوانان له ڕێگه‌ی پێدانی واده‌ی پاره‌وه بۆ هاوكاری له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران ڕازی بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم واده‌ی پێدانی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ٨ ملیۆنیان به وه‌رزشوانان داوه تاكوو له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران دا هاوكارییان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ ناڕازیان ڕووبه‌ڕڕوو نابنه‌وه هه‌وڵ بده‌ن نیشانی و مۆبایل و پێناسه‌كانیان لێوه‌ربگرن و بیده‌ن به ئیداره‌ی ئیتلاعات. به‌پێی زانیارییه‌كان وه‌رزشوانانی كرماشانی جوابی ڕه‌دیان داوه به مه‌ئموورانی ڕژیم و ڕایانگه‌یاندووه ڕووبه‌ڕووی خزم و كه‌س و كار و دۆستانی خۆمان نابینه‌وه.
