ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زڵوه‌ر، سێ كرێكار له ئه‌نجامی ڕووداوێك له مه‌عده‌نی “نوورنیكێل” له ڕووسییه، به‌هۆی ژه‌هراوی بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نی “نوورنیكێل” گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری “پالادیم” له جیهان و دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نیكێل له سیبێرییه. ئه‌م سێ كرێكار له قووڵایی ٨٠ میتری زه‌وی گیریان خواردووه و گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ئه‌م سێ كرێكاره به‌هۆی ژه‌هراوی بوونیان به گازی مێتان تووشی ئه‌م ڕوواداوه بوون.