كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی حه‌فت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ ڕه‌زبه‌ر، بۆ سیهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته ویدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، له‌ئاست قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی كاری ئۆستانی خوزستان له وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سازمانی به‌ناو “كومیته‌ی كارناسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئیداره‌ی كاری ئۆستانی خوزستان” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ كه‌س له هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان و په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه تاكاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.