ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ١٢ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، خودابه‌نده، تاران و بۆكان، تووشی ڕووداو هاتن و له ئه‌نجامدا ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فه‌رمانداری شارستانی خودابه‌نده باسی له برینداربوونی ٩ كرێكاری وه‌رزی له ئاوایی “شێخ ئالوو” به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له‌م شارستانه كردووه. هه‌روه‌ها ٢ كرێكار له شاری تاران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیله‌ندری گاز و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئیسپره، تووشی ڕووداو هاتن و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفیری لۆدێرێك له شاری بۆكان له كاتی عه‌مه‌لیاتی ڕێگاوبان له مێحوه‌ری “سه‌قز ـــ بۆكان” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی ئۆستانی كوردستان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ١٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار له‌م ئۆستانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.