ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوانی شۆڕشگێڕی “دێزه‌ج“ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌كرێگیراوانی ڕژیم و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا شه‌ش كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بهكرێگیراوانهی ڕژیم سه‌ر به گرووپی زه‌ربه‌تی سپای “نه‌بی ئهكرهوم“ی ورمێ بوون و ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی چه‌ندین كه‌س له خۆپێشانده‌رانی شاری ورمێ و ناسنامه‌ی سێ كه‌سیان بریتیه له: “یووسف محه‌ممه‌دی“، “موسته‌فا چهگره” و “حه‌كیم سۆفی“.