ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان له نێوخۆی وڵات چه‌ند ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆمان ناردووه و جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر گه‌یاندنی به لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاكوو ئاگاداری ئه‌منییه‌تی خۆیان بن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، تا ئێستا له پیرانشار سێ كه‌س له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا گیانیان به‌ختكردووه و زیاتر له ١٠٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ١٣ كه‌سیان كچن و چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌موو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له گرتووخانه نهێنیه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له چوارڕێێانی ئازادی ڕاگیراون و به‌رده‌وام له ژێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه دان، هێزه ئینتزامییه‌كان له شاری پیرانشار زۆر كه‌من و شاره‌كه زۆرتر له ایه‌ن به‌كرێگیراوانی مهحهلییهوه به‌ڕێوه ده‌بردرێت و هه‌ر ئه‌وانیش بوون كه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه. فه‌رمانداری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه تیلیگرامی و ئیسنتاگرامییهكانی بانگهێشت كردووه و هۆشداری داوه پیان كه هه‌واڵ له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و هه‌واڵی ئاسایی دابنێن، به‌ڵام به‌شێك له كاناڵه‌كان داخراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان له‌گه‌ڵ ڕژیم نه‌كردووه و ئه‌وانه‌ی دانه‌خراون و هه‌واڵی ئاسایی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كاناڵه‌كان ده‌ده‌نه ئیداری ئیتلاعات، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه داوا له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراوه شاری پیرانشار وكوو نیموونهیهك له‌به‌رچاو بگرن و به‌زه‌ییان به به‌كرێگیراوانی مه‌حه‌لی نه‌یێت و له كاناڵه تیلیگرامیهكانی نێوخۆ بێنه ده‌ره‌وه.