به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی ڕژیم له‌شاره‌كانی مه‌ریوان و بانه به‌كرێگیراوانی به‌سیجی به لیباسی پێشمه‌رگانه‌وه بۆ ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵك ناردووه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین كه‌س به لیباسی پێشمه‌رگانه و چه‌ك و ڕهختهوه چوونه‌ته به‌ر ده‌رگای خه‌ڵك و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون، له لایه‌كی دیكه‌وه سپای پاسدارانی ڕژیم به ئۆتۆمبێل به‌كرێگیراوانی خۆی به جل و به‌رگی پێشمه‌رگانه و چه‌ك و ڕهختهوه بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری بانه گواستووه‌ته‌وه و به ته‌قه‌كردن و هێرش كردنه سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی هه‌وڵی ترساندنی خه‌ڵكیان داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕوونكردنهویهكدا بۆ ڕای گشتی باسیان له‌و ڕووداوه كردووه و ئاگاداریان داوه‌ته خه‌ڵك كه ئه‌و هێزانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به پێشمه‌رگه‌وه نییه و ئه‌وان هیچ هێزێكیان بۆ ناوچه‌كه نه‌ناردووه.