سه‌ر له به‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی “موختار ئەحمەدی” بە بەشداری ٢٠ کەس و لە کەشێکی ئەمنیدا لە گۆڕستانی دارسێرانی مەریوان بەڕێوەچووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوەندە ئەمنییەکان بە نووسراوە بەڵێنییان لە بنەماڵەی “موختار ئەحمەدی” وەرگرتووە کە دەبێت بە شەودا تەرمەکەی بنێژن و ئەگەر ئەوکارە نەکەن تەرمەکەیان ڕادەست ناکەنەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری مه‌ریوان دوو كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان “موختار ئه‌حمه‌دی” بوو و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌وی تر له‌به‌رده‌ستدا نییه.