کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی لاوانی شۆڕشگێڕی ورمێ بۆ سه‌ر به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی

هێرشی لاوانی شۆڕشگێڕی ورمێ بۆ سه‌ر به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی

شه‌وی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوانی شۆڕشگێڕیدزه‌جی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌كرێگیراوانی سپای پاسداران و چه‌ند كه‌سیان لێ بریندار كردن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌و ئۆتۆمبێله‌دا بوون و ناسنامه‌یان به‌م شێوه‌یه‌،یووسف محه‌ممه‌دی،موسته‌فا چگره‌وحه‌كیم سۆفی“. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ چوارچیوه‌ی به‌رگری ڕێگه‌پێدراودا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ كاتێك ده‌وڵه‌ت توندووتیژی ده‌نوێنێت و لاوانی خه‌ڵك كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات، خه‌ڵكیش تۆڵه‌ی بستێنن و به‌رگری له‌ خۆیان بكه‌ن.‌ له‌ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه‌ كوشتنیمه‌هسا ئه‌مینیده‌ستیپێكرد و بۆ سه‌راسه‌ری ئێران په‌ره‌ی سه‌ند، لانیكه‌م ٨٣ كه‌س به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.