ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌رن گرووپی هاكه‌ری “ئاكد دۆری٣” زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یی و تیمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” كه پێكهاتبوون له دوو پیاو و دوو ژن ئاشكرا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و گرووپه ههكهره، سه‌روان “عهنایهتۆڵڵا ڕه‌فیعی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و له دایكبووی شارستانی “خودابه‌نده“ی سه‌ر به ئوستانی زه‌نجان وه‌كوو فه‌رمانده‌ی تیم، گرووهبان یه‌كه‌م “عه‌لی خوشنام وه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی كوهده‌شتی لوڕستان، ئه‌و كه‌سه‌یه كه “مه‌هسا“ی گواستۆته‌وه نێو ئۆتۆمبێلی گه‌شتی ئێرشاد، “په‌ره‌ستوو سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان، كه‌سێكه كه پێشی به “مه‌هسا ئه‌مینی” له سه‌ر شه‌قام گرتووه و “فاتمه قوربان حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، ئه‌و كه‌سه‌یه كه “مه‌هسا“ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.